واشنتۆن لێبوردنەکانی بۆ ئێران درێژ دەکاتەوە بۆ فرۆشتنی کارەبا بە عێراق

کارەبا
SNN
ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا لە کۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لێوردنی پێدانی کارەبا بۆ عێراق درێژبکاتەوە، بەهۆی پێویستی زۆری عێراق بەو وزە کارەبایەی کە لە ئێرانی دەکڕێت.
لێبوردنەکەی ئەمریکا، 120 رۆژی دیکە هەل دەبەخشێتە وڵاتی ئێران کە بەردەوامبێت لە فرۆشتنی کارەبا بە عێراق، وەک کۆنگرێس ئاماژەی پێکردووە، کە سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ حکومەتەکەی تاران، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە عێراق بەمجۆرە بەردەوام بێت لە شکست لە کەرتی کارەبادا، ئەمریکا ناچارە ئەم جۆرە لێخۆشبوونە لە کەرتی کارەبا بۆ ئێران بەردەوام درێژ بکاتەوە.
لەکاتی ئێستادا ئەمریکا و عێراق دەیاننەوێت لە رێگەی وڵاتانی عەرەبییەوە بەتایبەتی سعودییە کارەبای عێراق دابین بکات، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئێران 1200 مێگاوات کارەبای بە وڵاتی عێراق دەفرۆشت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


