شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بارەگای فەرماندەیی و کۆبوونەوەکان دەستیانپێکرد

پێشمەرگە
SNN
شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگییە ئەمنی و سەربازییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و “دانانی پلانی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دەستدرێژییە تیرۆرستییەکان”.
چوونی شاندەکە دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی داعش هات بۆسەر پێشمەرگە و حەشد و سوپای عێراقی لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمڕۆ شەممە، 4ی کانونی دووەمی 2021، لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی فراوان بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی ڕێکدەخرێت، تەوەری کۆبوونەوەکە هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی داعش دەبێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “بەداخەوە کاتژمێر 22:00ی شەوی 2ی کانونی یەکەمی 2021، تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیان دا، لەم پەلامارە دڕندانەیەدا، کوێرانە کەوتنە دەستڕێژی کردن لە خەڵکی سڤیلی گوندەکە، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکیش برینداربوون.”
دەشڵێت، “هێزەکانی پێشمەرگە بەزوویی بەهانای خەڵکی گوندەکەوە چوون و توانیان لەماوەیەکی کەمدا، بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تیرۆریستان راو بنێن، دواتر هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بۆ ناوچەکە ئەنجامدا، لەوکاتەدا، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمەرگە کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە، بەداخەوە حەوت پێشمەرگە شەهید بوون.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


