
SNN
وەزيری تەندروستی تونس رايگەياند: “يەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤايرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆميکرۆن لەو وڵاتە تۆمارکراوە، تووشبووەکە تەمەنی 23 ساڵە”.
عەلی مواربت وەزیری تەندروستی تونس، لە لێدوانێکيدا بۆ ميدياکانی وڵاتەکەی رايگەياند: “گەشتیارێکی تەمەن 23 ساڵ کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتەوە ھاتووەتە تونس، دوای پشکنین دەرکەوتووە ھەڵگری جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە”.
وەزیری تەندروستی تونس، ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە لە ئێستادا توشبووەکە لە شوێنێکی تایبەت کەرەنتین کراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەکان، تا ئێستا لە تونس بەھۆی پەتای کۆرۆنا 25 ھەزار و 328 کەس گیانیان لەدەستداوە و 717 ھەزار و 908 حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون.
لە کۆی دانیشتوانی 12 ملیۆنی تونس، تا ئێستا چوار ملیۆن و 22 ھەزار و 471 کەس دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



