
هێرشی داعش
SNN
گروپێکی چەکداری لە سوریا بەناوی جوندوڵا، چوونەتە ناو رێکخراوی داعش و بەیعەتیان پێداوە، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی پێشمەرگەش، ئەو چەکدارانە هاتوونەتە عێراق.
لیوا محه‌مه‌د ڕۆسته‌م جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په/ حه‌مرینی پێشمه‌رگه لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: “گروپێك چه‌كداری دووسه‌د كه‌سی ، كه پێیانده‌وترێت (جوندوڵا) و پێشتر جیابوون له داعش، به‌ڵام تازه به‌یعه‌تیان به‌داعش داوه و له‌سوریاوه هێنراون بۆ عێراق، به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.”
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشداوە: “داعش له عێراق گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه قۆناغی دانانی بۆمب و شوان كوشتن و خه‌ڵك ڕفاندنیان تێپه‌ڕاندووه، له‌مه‌ودوا چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا بوونیان بسه‌لمێنن.”
هاوکات به‌پێی وته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه، كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش هێنراوه‌ته سنوره‌كه، زانیاریه‌كان جیاوازن له‌باره‌ی ناسنامه‌یه‌وه، هه‌ندێك به‌برای و هه‌ندێك بهكوڕهمامی ناوی ده‌به‌ن، وتی”كه‌سه نزیكه‌كه‌ی به‌غدادی گۆڕانكاری زۆری كردووه له كه‌تیبه‌كانی داعشدا، هۆشداریشی پێداون گه‌ر چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.”
لە ماوەکانی رابردوودا چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان و سنووری هەرێمی کوردستانیش چەند هێرشێکیان کردووەتەسەر خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی پێشمەرگە و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



