بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی لافاوەوە رێنمایی هاووڵاتیان دەکات

باران و لافاو
SNN
بەرگری شارستانی سلێمانی رێنمایی هاووڵاتیان دەکات چی بکەن لە پێش و دوای دروستبوونی لافاو لە شوێنی نیشتەجێبوونیان.
بەرگری شارستانی چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو لەوانە:
۱- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
۲- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە ،هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.
۳- پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی ،هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات.
٤- پاک کردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.
٥- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری ،پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم ، وەیان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا.
٦- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا.
کۆبۆتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن،،چونکە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
۷- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن،،پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن ،،تاکو ڕووداوەکەش ڕوویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.
٨- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە گەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت،
۹- ئەو ماڵانەی سەربــانیان{ گـــــڵ و دارە} پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێنەوە لە ژێریــا،چونکە مەترسی تەپیــــن و ڕووخانی هەیە.
هاوکات دەشڵێت ئەو ئەرکانەی لە سەر شانی حوکمەت و دەزگا پەیوەندی دارەکانە بریتییە لە، ساڵانە مەنهۆڵی گەڕەکەکان لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندی دارەوە پاک بکرێتەوە، چونکە زۆربەی مەنهۆڵەکانی شار لـم وقـوڕ ولیتە پــڕی کردۆتەوە و گیراوە و زۆربەیان سەرە مەنهۆڵەکەش دیارنەماوە و بووە بە شەقام.
هەروەها پێویستە بەردەوام پەیوەنیان لەگەڵ کەشناسی داهەبێت و پێشوەخت هاوڵاتیان ئاگاداربکەنەوە لە ئەگەری ڕوودانێکی لافاو.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتیکی نەخوازراو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


