بەهۆی گەندەڵییەوە 18 ساڵە نەتوانراوە نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە لە بەسرە تەواوبکرێت

SNN
میدیای ئەمریکا رەخنە لە گەندەڵییەکانی سیستمی تەندروستی لە عێراق دەگرێت کە نەتوانراوە دوای 18 ساڵ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجەی منداڵان لە بەسرە تەواوبکرێت.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ئەو گەندەڵیەی ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکات کە دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا سەد ملیۆن دۆلاری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخانکردبوو، بەڵام لە ئێستادا پارەکە دیارنەماوە و تاڵانکراوە.
نەخۆشخانەکە لە دوای ساڵی 2003ەوە بڕیار لە دروستکردنی دراوە و لۆرا بوش خانمی یەکەمی ئەو کاتەی ئەمریکا گرنگییەکی تایبەتی بەم پرۆژەیە دابوو بەمەبەستی ئەوەی نەخۆشخانەیەک دروستبکرێت کە لە ئاستی نەخۆشخانەکانی جیهاندا بێت بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە.
بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە تا ئێستا نەخۆشخانەکە تەواو نەبووە و بانکی جیهانی بە یەکێک لە خراپترین نمونەکانی سیستمی تەندروستی لە ناوچەکەدا وەسفی دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


