
خوێندکار
عەلی حەمەسەعید SNN
لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان و بەهۆی ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئیدارەی قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی، سبەی شەممەی کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە SNNی ڕاگەیاند: لە پێناو پاراستنی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان و وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرحاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی ڕووی لە سنورەکە کردووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە پاش راويژ لەگەڵ بەريوەبەری پەروەردەی دوكان بڕیاماندا، سبەی شەمە، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشکرد: پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ناوەندی قەزای دوکان هەر پێنج ناحیەکەی سەربە قەزای دوکان دەگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی ئەو پشووە لە لایەن قایمقامی دوکانەوە وەک یەکەم قەزای سنوری پارێزگای سلێمانی دێت کە ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەسەڵات درایە پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان کە پشوو رابگەیەنن بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


