
خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند کە سبەی دەوامی خوێندن ئاسایی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەدوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە کە ڕۆژی شەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و دەوام دەکرێت.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “تەنها ئەو قوتابخانانە کە ئاستەنگی هاتۆچۆیان بۆ دروست دەبێت دەتوانن دەوام ڕابگرن لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان.”
لە ئێستادا و لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنیا لە قەزای دوکان دەوامی خوێندن راگیراوە، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە SNNی ڕاگەیاندووە: لە پێناو پاراستنی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان و وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرحاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی ڕووی لە سنورەکە کردووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە پاش راويژ لەگەڵ بەريوەبەری پەروەردەی دوكان بڕیاماندا، سبەی شەمە، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم یەکە ئیدارییەکانی سەربەست کردووە بە راگرتنی دەوام لە حاڵەتێکدا کە مەترسی لافاو لە ناوچەکەدا هەبوو.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش



