نوێترین زانیاری لەبارەی بەردەوامی باران بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما

0
2168

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم جەخت لەبەردەوامی بارانبارین و بەفربارین دەكەنەوە بەدرێژایی ئەم هەفتەیە و هاوكات لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزن، هاوكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 7،9 ملم باران باریوە و كاریگەری شەپۆلی باران بارینەكەش تا هەفتەیەكی دیكە بەردەوامی دەبێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNN ی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی كە ڕوولەناوچەكەمان كردووە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی باران بارین بەجۆرێك كە بۆ ئەمڕۆش زیاتر ئەو شەپۆلە چالاك دەبێت‌ و ئەمڕۆ و سبەنێش بارانبارین بەبڕی جیاواز بەردەوامدەبێت‌ و كاریگەرییەكانیشی سبەینێش بەردەوامیان دەبێت، هاوكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوشدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 7,9 ملیم باران باریووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بارانبارین تا ئەمرۆ گەیشتووەتە 130,2 ملم باران‌ لەكاتێكدا و ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 226,4 ملم باران باریبوو، هەروەها بەدرێژایی ئەم هەفتەیە بەشێوەیەكی گشتی كەشوهەوا بەناجێگیریی دەمێنێتەوەو تا دووشەممەی داهاتوو بڕێكی باش باران دەبارێت.

فازیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەوە لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما دەستبە نزم بوونەوە دەكەن و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، هاوكات پێشبینیش دەكرێت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو تا خوار پلەی سفر نزم ببنەوە كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 18/1/2022، بەردەوام بێت.

بەپێی ئاژانەسەکانی کەشناسیش لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەتایبەت لە رۆژانی یەکشەممەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بەفر روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و وا پێشبینی دەکرێت سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما پێنج پلە زیاتر دێنە ژێر سفری سیلیۆزی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this