حاكم ڕزگار: نیازم هەیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كاندید بكەم

0
1028

SNN-عەلی حەمە سەعید

حاکم رزگار محەمەد ئەمین، بەنیازە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید بکات.

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین، ناسراو بە حاكم ڕزگار كە پێشتر سەرۆكایەتی دادگایكردنی (سەدام حسێن) سەرۆككۆماری عێراقی كردووە بە SNNی ڕاگەیاند: نیازم هەیە خۆم بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید بكەم، بۆ ئەو مەبەستەش سیڤیم ئامادەكردووە بەڵام هێشتا بەفەرمی سیڤییەكەم ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار نەكردووە بۆیە ئەگەر لەداهاتوودا لەسەر ئەم بۆچوونەی ئێستام بم ئەوا خۆم كاندید دەكەم بۆ ئەو پۆستە.

ئاماژەی بەوەشكرد، من وەك كەسێكی سەربەخۆ خۆم كاندید دەكەم و بەنوێنەرایەتی هیچ حزبێك خۆم كاندید ناكەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر كوتلە كوردییەكانی نا وپەرلەمانی عێراق پشتگیریم لێبكەن ئەوە كارێكی باش دەبێت و دواتریش ئەگەر كوتلە عەربییەكانیش پاڵپشتیم بكەن باشتر دەبێت چونكە دواجار دەبێت لەپەرلەمانەوە ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.

ئەو دادوەرە ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا بەفەرمی هیچ لایەنێك قسەی لەگەڵ نەكردووم و قسەشم لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكردووە لەبارەی خۆكاندیكردنمەوە، بۆیە هەموو حزبێكیش بۆخۆی ئازادە كاندیدی هەبێت بۆ ئەو پۆستە و منیش بەمافی خۆمی دەزانم خۆم كاندید بكەم.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this