
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەمساڵدا لەگەڵ دەستپێكردنی چەندین شەپۆلی باران بارین كە رووی لەناوچەكەكردووە بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕوودانی لافاوەوە تۆمارنەكراوە، بەرپرسێكی شارەوانی سلێمانێش ئاماژە بەوەدەكات: چوارمانگ پێش ئێستا ئێمە ئامادەكاریمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو كردبوو هەربۆیە خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە.
مەحمود محەمەد، لێپرسراوی ئاو ئاوەڕ لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنی سەپۆلی باران بارین لەمساڵدا تاێستا هیچ جۆرە لافاوێك كە شایەنی باسكردن بێت تۆمار نەكراوە ئەوەش لەدوای ئەوەی ئێمە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بەدیاریكراوی لەمانگی ئەیلولی هەموو ساڵێك دەست بە ئامادەكاری دەكەین بۆ وەرزی بارانبارین ئەوەش بە پاككردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەكان و مەنهۆڵەكانی ناو گەڕەكەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە توانا و دەستەڵاتی ئێمەدا بووە ئەنجاممانداوە بۆ ئەوەی نەهێڵین لافاو ڕووبدات و لەداهاتووشدا بەهەمان شێوە بەردەوام دەبین بۆئەوەی كەمترین زیان بەرهاووڵاتیان بكەوێت لەحاڵەتی باران بارینی بەخور بەتایبەت كە چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا چەند شەپۆلیكی باران بارینی بەخوڕ سنورەكە بگرێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە سەرجەم كۆڵان و شەقامەكانی سلێمانی پرۆژەی ئاو ئاوەڕۆیان بۆ ئەنجامدراوە ئەوەش هۆكارێكی زۆرباشە بۆ ئەوەی كە لافاو ڕوونەدات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


