بەهۆی بێباکی حکومەت هەولێری دەستە خوشکی پاریس بۆ جاری سێیەم لافاو لێیدا

سەرچنار ئەحمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بێباكی حكومەتی هەرێم بۆ سێیەمجار هەولێری دەستەخوشی شاری پاریس رووبەڕووی لافاو بووەتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا لە هەر شارێكی دیكەی جیهان ڕووی بدایە دەستەڵاتی خۆجێی ئەو شارە رێكاریان دەگرتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی بەڵام لە هەولێر سێبارە بوویەوە.
سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ِراگەیاند: بەهۆی بێباكی و بێ پلانی حكومەت بۆ جاری سێیەم لەشاری هەولێر كە دەستە خوشكی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە ڕووبەڕووی لافاو بووەوە، لەكاتێكدا ئەوەی بەهۆی لافاوەكەی پێشتری هەولێر ڕوویدا لەهەر شار و وڵاتێكی دیكە ڕوویبدایە، دەستبەجێ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و حكومەتی خۆجێی ئەو شارە لەهۆكارەكانی دەكۆڵییەوەو چارەسەری خێرای گرفتەكەیان دەكرد بۆ ئەوەی جارێكیتر دوبارە نەبێتەوە بەڵام لەهەولێر سێبارە بوویەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان پلان و بەرنامە بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتە نەخوازراوەكان بوونی نییە، بەجۆرێك لەكاتی ڕوودانی كارەساتەكاندا لەبری حكومەت خێرخوازان بەهانای زیانلێكەوتووان و لێقەوماوانەوە دەچن، ئامادەش نین قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكەنەوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهۆی باران بارینەوە لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر و دەرەوەی شارەكەش لافاو دروستبووە، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئامارەكانی زیانەكانی لافاوەكەی ئەمڕۆیان ڕانەگەیاندووە و پێشبینیش دەكرێت ئەو شەپۆلی باران باینە بەخوڕە تاسبەنێ بەردەوامی هەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


