
SNN
لە ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ خواستی ئێران بۆ کردنەئامانجی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
ڤیدیۆکە کە بەشێوەی ئەنیمەیشن دروستکراوە، تیایدا خانووەکەی ترەمپ لە ناوچەی پاڵم پیچ لە ویلایەتی فلۆریدا دەردەکەوێت، دۆناڵد ترەمپیش دروستکراوە کە لەگەڵ چەند پیاوێکی دیکەدا یاری گۆڵف دەکات.
لە ئەنیمەیشنەکەدا رۆبۆتێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەردەکەون کە بۆ بەئامانجگرتنی ترەمپ بەکاردەهێندرێن و وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسیش دەردەکەوێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کوشتنی ترەمپ لەتۆڵەی کوشتنی سولەیمانیدا دەبێت.
ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران تێپەڕیووە کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا بە موشەکێک کرایە ئامانج، ئێران بەردەوام لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەدایە و بەشێک لە هەوڵەکانیشی لە رابردوودا شکستخواردوو بوون.
The website of Iran's SL Khamenei has chosen this animation as the best entry in a competition to mark the second anniversary of Soleimani's killing.
Published on https://t.co/UHGRnoPEAR, the video shows Trump being targeted by a robot and a drone while playing golf in Florida. pic.twitter.com/K6vb0WEKi1
— Kian Sharifi (@KianSharifi) January 13, 2022
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


