فارس عیسا “داوامانکردوە بەغدا شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکات”

فارس عیسا
SNN
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند، لەدواین کۆبونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق داوایکردوە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2014-2015-2016 خەرج بکرێت و وەزیریش بەڵێنی داوە داواکارییەکەیان لەپڕۆژەی بودجەی ئەمساڵدا جێگەی بکرێتەوە.
عیسا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “لە کۆبونەوەمان لەگەڵ د.علاء احمد الجبوری، وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵی، جەختمان لە خەرجکردنی مافەکانی ساڵانی 2014-2015-2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان کرد، لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و هەردوولاش جەختیان لە هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە بۆ کۆتایی ھێنانە ئەم کێشەیە”
روونیشی دەکاتەوە، وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە رێگەی چەسپاندنی بڕێک پارەی ماوە لە پروژە یاسای 2022 یاخۆد بە ھەر رێکایەکی تر، کێشەی جوتیارانی هەرێم چارەسەر بکات.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



