بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس)ی کاکەی دەکات

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس)ی کاکەی دەکات و تێیدا دەڵێت: کاکەییەکان کە پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لە پێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.
دەشڵێت: ئەمشەو خوشک و برایانی کاکەیی کە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەکەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە و ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵکردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پارێزەر و پشتیوانی بەدیھێنانی مافەکانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی کاکەیی و ئاینزاکان و پێکھاتەکانی تری نەتەوەکەمان دەکات، کە بە سەدان ساڵە لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەکان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەکەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەکەین
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەتووبن
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش



