لەسەنتەری هەڵەبجە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و نرخەكەشی بۆ 90هەزار دینار زیادكراوە

0
632

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە تائێستا بەشێك لە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە هێشتا بەشەنەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، بەڵام بەوتەی قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە هەفتەی داهاتوو لەناو سەنەتەری هەڵەبجە دەستدەكەن بەدابەشكردنی نەوتی سپی، هاوكات نرخی هەربەرمیلێكیش لە 55 هەزار دینارەوە بۆ 90 هەزار دینار زیادكراوە.

 

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەسەركەوتووی لەقۆناغی یەكەمدا توانیمان برشی پێویست نەوتی سپی بۆ ناوچە شاخاوییەكان و گوندەكان و سەرجەم ناحییەكان دابین بكەین، هەفتەی داهاتووش دەستدەكەین بەدابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆهەرماڵێك بڕی 200 لیتر نەوت دابیندەكرێت، كە دەكاتە بەرمیلێك هاوكات پێشتر نرخەكەی 55 هەزار دیناربووە، بەڵام ئێستا نرخەكەی زیاد كراوە بۆ 90 هەزار دینار چونكە بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەر بەرمیلێك نەوت بە 80 هەزار دینار دابیندەكرێت و تادەگاتە هەرێمی كوردستان ودەستی هاووڵاتیان بەكرێی گواستنەوەوە نرخكەی دەگاتە 90 هەزار دینار، ئەمنش نرخێكی زۆرە و ئێمە پێداگریمان كردووە كە بەڵكوو ئەو نرخە كەمبكرێتەوە بەڵام جارێ‌ وەلاممان وەرنەگرتووە.

 

قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، بۆ پارێزگای هەڵەبجە پێویستیمان بە بری شەش ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی دەبێت، هاوكات ساڵی ڕابردووش بەشێكی دانیشتووانی هەڵەبجە نەوتی سپیان وەرنەگرتووە ئەمساڵ لەو هاووڵاتیانەوە دەستپێدەكەین كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتووە هەفتەی داهاتووش دەستبە پرسكە دەكەین

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this