
مووچە
SNN
وا بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك بکردایە، بەڵام جارێكی دیكە لە سلێمانی كێشەی نەبوونی پارە لە بانكەكان سەریهەڵدا.
بەپێی زانیارییەكان لە بانكەكانی سلێمانی جارێكی دیكە كێشەی نەبوونی پارە سەریهەڵداوە و مووچەی ئەمڕۆ دابەش ناكرێت، ئەمە لە حاڵێكدایە لە هەولێر دابەشكردنی مووچە دەستیپێكردووە و بەشێوەیەكی ئاسایی دەڕوات.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی 2ی 2022 مووچەی مانگی 1ی وەزارەتەكانی، پیشەسازی و بازرگانی، پلاندانان، سامانە سرووشتیەكان و گواستنەوە و گەیاندن خەرج دەكرێت.
لە بەدواداچوونێکی هەفتەی رابردووی تۆڕی هەواڵی سلێمانیدا ئەوە ئاشکرا کرا کە هەندێک بەرپرسی پارتی لە وەزارەتی دارایی بە ئەنقەست ناردنی پارە بۆ بانکەکانی سلێمانی چەند رۆژێک دوادەخەن و دواتر پارەکە دەنێرن بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی دروست بکەن و هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی توڕە بکەن لەوەی بۆچی مووچە لە پاریزگای هەولێر لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و لە سلێمانی دوادەکەوێت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



