
SNN
ماوەی هەفتەيەکە ژينگەپارێزانی راپەڕين مانيان لەکارەکانيان گرتووە و داوا دەکەن مووچەيان پێبدرێت و دەڵێن 70 رۆژا مووچەمان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ يەکشەممە، ژينگە پارێزانی رانييە کە کار بۆ کۆمپانيای گارێکس دەکەن، گردبوونەتەوە و داوا دەکەن مووچەکانيان پێبدرێت و بۆيان زيادبکرێت دەڵێن “لە دۆخێکی خراپی ئابووريداين”.
لە ماوەی رابردوودا، ژينگەپارێزانی سلێمانی ماوەی چەند رۆژێک مانيان لە کارەکانيان گرت، کۆمپانيای خاليد شينکەيی کە بەرپرسە لە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی کارەکانيان راگرت و رايانگەياند: شايستەداراييەکانمان بۆ دابينناکرێت، بەڵام دواتر بافڵ تاڵەبانی بەڵێنيدا شايستەکانیان بۆ خەرجبکەن ئەوانيش دەستيان بە کارەکانيان کردەوە.



More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



