ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بودجەی پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینی پەسەند كرد

SNN
ئەمڕۆ يەکشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و بڕياريدا بە پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ئيدارەی گەرميان و راپەڕين
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا راگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بە قەزا و ناحیەکانییەوە کۆبووەوە و بودجەی پڕۆژەکانی راپەڕین و گەرميان پەسەندکرا.
وتيشی “بودجەی پڕۆژەکانی ئيدارەی راپەڕين بڕەکەی 20ملیار و 730ملیۆن دینارە، هەروەها بودجەی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا، کە بڕەکەی 15ملیار و 180ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێم بۆ ساڵی 2022دابینکراون.
لە بەشێکی ديکەی قسەکانيدا ئازاد محمەد پشتيوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ژينگەپارێزانی سنووری ئيدارەی راپەڕين دەربڕی، کە ئەمڕۆ گردبوونەوە و داوايانکرد مووچەکانيان پێبدرێت و رايانگەياند: دۆخمان خراپە و ماوەی 70 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



