
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم سەبەتەی خۆراكی نوێ گەیشتووەتە كۆگانی هەرێم و تەنها ئەوەماوە پشكنین بۆ مادەكان بكرێت پاشان دەستدەكرێت بە دابەشكردنیان بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا، هاوكات ئاشكراشیدەكات كە هەوڵێك هەیە كە لەداهاتوودا مادەكانی ناو سەبەتەی خۆراكی زیاد بكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دابەشكردنی سێ سەبەتەی خۆراكی لەمانگەكانی ڕابردوودا لە ئێستادا لە كۆگاکانمان چوارەم سەبەتەی خۆراكیمان بەدەست گەیشتووە و سەرقاڵی ئەوەین كە ئەومادانەی بەدەستمان گەیشتوون پشكنینیان بۆ بكرێت و پاشان ڕادەستی بریكارەكانی خۆرا بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە دڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی ئەو سەبەتە خۆراكییە كە پێكدێت لە (برنج و زەیت و لەتكە نۆك و شەكر و دۆشا و فاسۆلیا) هاوكات لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هەوڵێك لە ئارادایە كە ژمارەی مادەخۆراكییەكانی ناوسەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان زیادبكەن بەلام نازانین ئەو مادانەی زیاددەكرێن لە چی پێكدێن.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی وەزارەتی بازرگانی جەختی لەوەشكردەوە: كە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی كاریگەری زۆرباشی هەبووە لە كەمكردنەوەی نرخی ئەو پێداویستیانەی كە لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دەدرێتە هاووڵاتیان بۆیە هەمیشە پشتگیری خۆمان بەردەوامی ئەو پرۆسەیە دووپاتكردووەتەوە و دڵنیاشین كە لەداهاتوودا زیاتر كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی ئەو شمەكانە لە بازاڕەكاندا.
بڕی ئەوخۆراكانەی كە لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بە هاووڵاتیان دەدرێت بریتیە لە نۆ كیلۆ گرام ئارد، سێ كیلۆگرام برنج، یەك كیلۆگرام شەكر، یەك لیتر زەیت، دۆشاوی تەماتە 400گرام، یەك كیلۆ گرام فاسۆلیا و نیسك و لەتكەنۆك بۆ هەر نەفەرێك.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش



