“هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌بێت به‌پێى كۆده‌نگى نیشتمانى بكرێت”

نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى
SNN
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌پێى ده‌ستوور ئه‌نجام بدرێت، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، “به‌مه‌رجی كۆده‌نگی نیشتمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، نوێژى هه‌ینى یه‌كگرتوو له مه‌یدانى ئاهه‌نگه‌كان له‌به‌غدا به‌فه‌رمانى موقته‌دا سه‌در و له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت هاوكات له‌دواى نوێژه‌كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق و هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى كه سه‌در رایگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق.
له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیوویه‌تى، “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت بەپێی دەستوور و کۆدەنگی نیشتمانی بێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه مالكى یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده‌كانیان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پشتگیریی خۆمان بۆ هەر رێگەیەکی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەڵک دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، لەوانەش هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای بەدەستهێنانی کۆدەنگی نیشتمانی و رەخساندنی کەشێکی له‌بار بۆ ئەنجامدانی. پێش هه‌موو هه‌نگاوێك پێویسته کار لەسەر رێزگرتن لە دامودەزگا دەستوورییەکان و کارەکانیان په‌ك نه‌خرێن، داواكاری ئێمه‌ش وەک یاسا و دەستوور و بەرژەوەندی خەڵک دەمێنێتەوە”.
رۆژى چوارشه‌ممه موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “من خوازیاری خوێنڕشتن نیم، بەڵام ئێمه گفتوگۆشمان ئەزمونکرد و بینیمان هیچ سوود و ئه‌نجامێكى نەبوو، بۆیە داوا دەکه‌م ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجام بدرێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



