
جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته پارێزگاى نه‌جه‌ف به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، میدیاكانى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “به‌یانى ئه‌مڕۆ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌فى كردووه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له حه‌نانه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبێته‌وه”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا سه‌در و پلاسخارت تاوتوێى دۆخى عێراق و پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ن”.
سه‌ردانه‌كه‌ى پلاسخارت بۆ حه‌نانه له‌كاتێكدایه له ئێستادا لایه‌نگرانى سه‌در له مه‌یدانى ئاهه‌نگه‌كان له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر فه‌رمانى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق.
رۆژى چوارشه‌ممه موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “من خوازیاری خوێنڕشتن نیم، بەڵام ئێمه گفتوگۆشمان ئەزمونکرد و بینیمان هیچ سوود و ئه‌نجامێكى نەبوو، بۆیە داوا دەکه‌م ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجام بدرێت”.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



