
وانگ یى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین | فۆتۆ: Times
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بۆ تایوان كۆمێدیایهكى قێزه‌ون بوو و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: “ئێمه پشتیوانى سه‌ربه‌خۆیی تایوان ناكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، وانگ یى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له شارى پۆنۆم پێنی پایته‌ختی كه‌مبۆدیا چاویكه‌وت به سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “ئێمه به تووندى وه‌ڵامى سه‌ردانه‌كه‌ى نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه و پێشمانوایه ئه‌وه‌ى پیلۆسى كردى كۆمێدیایهكى قێزه‌ون بوو”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “سه‌ردانه به‌په‌له‌كه‌ی پیلۆسی بۆ تایوان پێشێلكردنی جددی بنه‌مای رێكه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین بوو، پێشێلكارییه‌كی جددییه بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا وتى: “ئێمه پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیی تایوان ناكه‌ین”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى چین ده‌یكات كارێكى مه‌ترسیداره، چونكه ئاشتى و ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا تێكده‌دات”.
قسه‌كانى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى چین و ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى نانسى پیلۆسى بۆ تایوان، حكومه‌تى چین ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى فراوانى ده‌ستپێكردووه و هه‌زاران سه‌رباز و چه‌ك و جبه‌خانه‌ى خستووه‌ته‌كار.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



