
تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەستیكرد بە پێدانی تابلۆی چوار ژمارەیی بە ئۆتۆمبێلەكان، وابڕیارە لە سبەی شەممە 6ى ئابهوه دەستبكرێت بە پێدانی تابلۆی پێنج ژمارەيی بە شۆفێران.
بەپێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNN دراون، “هەموو ئامادەكارییەك تەواوكراوە بۆ پێدانی تابلۆی پێنج ژمارەيی بە شۆفێران ئەوەش دوای ئەوەی بە سەركەوتووی توانرا تابلۆی چوار ژمارەیی بدرێتە شۆفێران”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “لە كاتژمێر هەشتی سەر لە ئێوارەی سبەی شەممە سیستمی تۆماركردنی ناوی هاووڵاتییان دەكەوێتە كار و بەهەمان شێوەی سیستمی تۆماركردنی تابلۆی چوار ژمارەیی ناوەكان تۆماردەكرێن بۆ ئهوهى دواتر هاووڵاتی ئەو پەڕەیە چاپ بكات و وەك داواكاری بەكاریبهێنێت بەبێ ئەوەی پێویستبكات لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی داواكاری بۆ ژمارەكەی پێشكەشبكات”.
SNN ئهوهشیزانیووه، “بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەپێناو كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان سیستمەكەی زیاتر بەرەوپێشبردووە و لەدوای پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكارییەكە راستەوخۆ هەموو ئەو زانیارییانەی ھاووڵاتییەكە پڕیدەكاتەوە، لە پەڕەیەكدا تۆماردەبن و دواتر لە ماڵپەڕەكە سەردانی بەشی بەدواداچوونی مامەڵە دەكرێت، لەدوای پڕكردنەوەی فۆڕمەكە داواكار بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەكات بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكەی”.
بهپێى زانیارییهكانى SNN مهرجهكانى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ پێدانی تابلۆی پێنج ژمارەیی بە هاووڵاتییان ئەوەیە، “بۆ هەرهاووڵاتییەك تەنیا یەك ژمارە رێگەپێدراوە و ئەگەر هاووڵاتییەك لە تابلۆ چوارییەكان ژمارەیەكی بە ناوەوە بێت ناتوانێت داواكاری بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی بەناوی خۆیەوە تۆمار بكات، هاوكات دەستپێكی ژمارەكان لە 10 هەزار دەستپێدەكات بۆ 99 هەزار و 998 بە پیتەكانی (N-Z) بەردەستدەبێت، بێجگە لە ژمارە نایابە دووبارەبووەوەكانی وەك (11111) بۆ (99999)”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



