“پشتگیرى له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ین”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “پێویسته واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریبكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوكات سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دومى سوننه‌كانه پشتیوانى خۆى بۆ داواكه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته راگه‌یاند و وتى: “پشتیوانى له بۆچوونى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ین له عێراق و پێمانوایه كه پێویسته لایه‌نه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن”.
وتیشى: “پێویسته واده‌یه‌ك دیاریبكرێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته”.
بۆچوونه‌كه‌ى سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سوننه‌كان له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ موهه‌نه‌د موسه‌وى، وتارخوێنى نوێژى هه‌ینى یه‌كگرتوو له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارى هه‌ینى له گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا دووباره جه‌ختى له خواستى موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، “پێویسته په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت چونكه ئه‌وه داواكارى خه‌ڵكه”.
هاوكات نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه نووسی، “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت بەپێی دەستوور و کۆدەنگی نیشتمانی بێت”.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه مالكى یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده‌كانیان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پشتگیریی خۆمان بۆ هەر رێگەیەکی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەڵک دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، لەوانەش هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای بەدەستهێنانی کۆدەنگی نیشتمانی و رەخساندنی کەشێکی له‌بار بۆ ئەنجامدانی. پێش هه‌موو هه‌نگاوێك پێویسته کار لەسەر رێزگرتن لە دامودەزگا دەستوورییەکان و کارەکانیان په‌ك نه‌خرێن، داواكاری ئێمه‌ش وەک یاسا و دەستوور و بەرژەوەندی خەڵک دەمێنێتەوە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



