ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ئه‌گه‌رى بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان هه‌یه

باران بارین لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌و شێیه زۆره‌ى كه له كه‌شى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دیده‌كرێت ئه‌گه‌رى بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئاب، محه‌مه‌د كه‌مال، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “بەهۆی ئەو شێیە زۆرەی داخڵی هەرێمی کوردستان بووه چەند ئەگەرێک هەیە بۆ ئەوەی هەور چڕبێتەوه و بارانببارێت لە چەند شوێنێکی جیاواز و دیارینەکراو”.
له به‌شێكى تر‌ى پێشبینیه‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى باسى ئه‌و دوو ئه‌گه‌ره‌ى كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “لەئێستادا لە باکوری خۆرئاوای کوردستان بڕێک هەور لە حاڵەتی چڕبووندان گەر تا ئێوارە چڕبوونی بەردەوامبێت ئەوا هەر ئەم ئێوارەیە ئەگەری بڕێک باران و بروسکه کراوەیە بۆ سنووری ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و کۆیە و دەوروبەری، به‌ڵام ئەمە لە نەخشەدا دەرناکەوێت تەنیا لێکدانەوەیەکە”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دووه‌مه‌وه محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “نیوەڕۆی سبەی تا ئێوارە لەو نێوانە ئەگەرەکانی باران کراوەیە بە زۆریش لەناوچە شاخاویەکان، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له نه‌خشه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتووه، بەڵکو بەهۆی ئەو شێیەى کە هەیە بەدوور نازانرێت بەشێوەی لەناکاو هەور چڕ بێتەوه هەرچەن پلەی گەرماش زۆر بەرزه”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى، “به‌دوورى ده‌زانێت شه‌پۆلى بارانبارینى به‌خوڕ روو له عێراق و هه‌رێم بكات”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



