كۆمپانیای نالیا 84 ملیار دینار قەرزاری حكومەتەو و هیچی نەگەڕاندووەتەوە

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ژمارەیەك پەیج و پێگەی سۆشیال میدیای نزیك لە كۆمپانیای نالیا باس لەوەدەكرێت گوایە ئەو قەرزانەی لەسەر سەرۆكی كۆمپانیای نالیا كەڵەكەبوون بۆ تەواوكاری مووچەی گەڕاندووەتەوە، بەڵام لقی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە كە سەرۆكی كۆمپانیای نالیا قەرزەكانی بۆ تەواوكاری مووچە دابێتەوە و جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەو كۆمپانیا 84 ملیار دینار قەرزدارە.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی كە وێنەیەكی لای SNNە ئەوەخراوەڕوو، لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیال میدیا ئاماژە بەوە كراوە قەرزەكانی كۆمپانیای نالیا دراوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە سەرۆكی كۆمپانیای نالیا قەرزەكانی بۆ تەواوكاری مووچە دابێتەوە، بەڵكوو ئەو كۆمپانیا 84 ملیار دینار قەرزارە و تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت
ئاماژەبەوەشكراوە، كە قەزرەكانی كۆمپانیای نالیا، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە یەكلاكراوەتەوە و سەرۆكی كۆمپانیاكە بڕیاریداوە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی تەمووز بڕی 80 ملیار دینار بداتە مووچەخۆرانی سنووری سلێمان، بەڵام لە ڕاستیدا كۆمپانیای نالیا بڕی قەرزەكەی 84 ملیار دینارە و تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزنەی دەوڵەت.
لەڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی هەرێم لقی سلێمانی جەختیش لەوەكراوەتەوە كە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و چەواشەكارییانە ڕەتدەكەنەوە، چونكە تا ئێستا كۆمپانیای نالیا هیچ قەرزێكی لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان پاكتاو نەكروەتەوە، بۆیە داواشی لە سەرجەم ئەو كەسانە كرد كە قەرزی حكومەتیان لاماوە قەرزەكانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



