بەردەوام دەبن لە کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی فشار لە سەر تورکیا

هێزی ئاسمانی عێراق
SNN
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستاش وڵاتەکەی بەردەوامە لە ھەوڵە دیپلۆماسیییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان بۆ سەرخستنی کاری ئەو لیژنەیەی کە بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکانی تورکیا پێکھێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەکە، تورکیا تێوەگلاوە لە دەستدرێژی و بۆردومانەکانی ئەم دوایەی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دھۆک، دەرکەوتووە سەرجەم بەڵگە کۆکراوەکان، پیشتگیریکردن بووە لە گێڕانەوەکانی عێراق سەبارەت بە بۆردوومانەکان و ژمارەیەک لە وڵاتانی دۆستیش ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیایان کردووە.
سەحاف راشیگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی، بۆ ئەنجامدانی ھەنگاوی زیاتر، بە مەبەستی بەدەستھێنانی پشتیوانی زیاتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵوێستەکانی لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی حکومەتی تورکیا.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



