
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، بەهۆی قەرزارییەوە گەشتی دەرەوە لە هونەرمەندی دیاری كورد و شاری هەولێر ( زەكەریا عەبدوڵا) قەدەغەکراوە، هاوكات ئەو هونەرمەندە هەوڵی داوە لە فڕۆكەخانەی بەغداوە گەشتی دەرەوە بكات.
بەگویرەی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ کە لە 2022/4/24دەركراوە و وێنەیەكی لایSNN ە ئاماژە بەوەكراوە: قەدەغەی گەشتکردن كراوە لە ھونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا، وەك لە بریارەكەدا هاتووە بەهۆی قەرزداری ئەو بریارەی لەدژ دەركراوە.
هەر لە نوسراوەكەدا قەدەغەی گەشتكردن لە دوو هاووڵاتی دیكەش كراوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە بریتین لە ( مایا مەحمود) و ( مەنار فەیسەڵ) كە بەڕەگەز خەڵكی سوریان و ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی مادەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ قەدەغەی گەشتكردنیان لێكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN هۆكاری قەدەغەی گەشتكردن لە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو هونەرمەندە لە دوای ئەوەی دەستی بەكاری بازرگانی كرد لەبواری وەبەرهێنان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، كار ئاسانییەكی زۆری بۆكراوە، بەڵام دواجار ناوبراو بڕی شەش ملیۆن دۆلار قەرزداری بانكی ناوەندی هەرێم بوو، هاوكات لەدوای دەرچوونی قەدەغەی گەشتكردن لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە ناوبراو هەوڵیداوە كە لەڕێگەی كەركوك و پاشان لەڕێگەی فرۆكەخانەی بەغداوە گەشتی دەرەوە بكات و لەئێستادا دیارنییە ئاخۆ ناوبراو سەركەوتووبووە لە چوونە دەرەوە یاخود هەر لەناوخۆی هەرێم ماوەتەوە.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



