“چه‌ند بژارده‌یه‌كمان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه”

هێڤیدار ئەحمەد
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رقاڵى ئامادەكردنی راپۆرتێكین بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە، ده‌شڵێت: “میوانداری وەزیری دارایی دەكەین لە پەرلەمان”.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 6ى ئاب، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “سه‌رقاڵى ئامادەكردنی راپۆرتێكین بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.
وتیشى: “میوانداری وەزیری دارایی دەكەین لە پەرلەمان، بۆ ئەوەی روونكردنەوە بدات، چونكە نیوەی مووچەخۆران كه پلەیان بەرزكراوهتهوه لە سلكی سەربازین. داتاشمان وەرگرتووە، كە چەند فه‌رمانبه‌ر پلەیان بەرزكراوەتەوە و چەندیش ماون و چۆن پلەیان بەرزبكرێتەوە، دەمانەوێت پلەی فەرمانبەران بەرزبكرێتەوە و باری حكومەتیش گران نەبێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لە لیژنەی دارایی لیژنەیەكی لاوەكی دروستكراوە، من سەرۆكی لیژنەكەم و سه‌رقاڵى ئامادەكردنی راپۆرتێكین كە هێشتا تەواو نەبووە و لە گفتوگۆداین، كە تەواوبوو رەوانەی دەكەین بۆ حكومەت. له‌و راپۆرته‌دا چەند بژاردەیەكمان ئامادەكردووە كە حكومەت بتوانێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.
له‌باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌شێك له مووچه‌خۆران هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئەوانەی سلكی سەربازین وەكو پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و ئەوانەی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەن پلەیان بەرزدەكرێتەوە، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەری شارستانین ماون. نیوەی مووچەخۆران كە لە سلكی سەربازین پلەیان بەرزكراوەتەوە و ئەوانە ماون كە فەرمانبەری شارستانین، بۆیە چەند بژاردەمان ئامادەكردووە پلەی ئەوانیش بەرزبكرێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش



