“سهرهمى شه‌ڕى ناوخۆ و پێكدادانى سه‌ربازیی له عێراق كۆتایی هاتووه”
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق | فۆتۆ: KLMA NEWS AGENCY
SNN
باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رده‌مى پێكدادانى سه‌ربازیی و شه‌ڕى گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتووه، ده‌شڵێت: “تاكه رێگه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانى سیاسى عێراق گفتوگۆیه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئاب، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (ایلنا)ى ئێران رایگه‌یاند، “ئه‌و كێشه سیاسییانه‌ى كه ئێستا له عێراق له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بوونى هه‌یه پێویسته له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه تاكه رێگه‌ى گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه”.
له وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى هه‌بوونى پێكدادانى سه‌ربازى له عێراق باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق ده‌ڵێت: “سه‌رده‌مى شه‌ڕ و ململانێى سه‌ربازى له‌نێوان گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتووه و ئه‌و وڵاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا به‌مزووانه كێشه سیاسییه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ داناى فه‌ڕ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌گه‌ر گروپه تووندڕه‌وه‌كان له هاوكێشه سیاسییه‌كان دووربخرێنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ژیرانه و به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كان بكرێت كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
به وته‌ى باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق، “ئێران له‌ڕێگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و به به‌كارهێنانى كاریگه‌ریی خۆى ده‌یه‌وێت رۆڵببینێت له ئاسانكارى كردن بۆ كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى دانووستانه‌كان”.
حه‌سه‌ن داناى فه‌ڕ له‌باره‌ى رۆڵى ئێران له عێراق باسى له‌وه‌شكردووه، “ئێران پێگه‌یه‌كى باشى هه‌یه له‌نێو شیعه‌كانى عێراقدا و هه‌موو حزب و نه‌ته‌وه‌كانى عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كانى باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بۆیه ده‌كرێت رۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



