
SNN
لیژنەی رێکخستنی جامی جیهانیی 2022ی قەتەر ئەمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند: “هاندەرانی هاوڕەگەزباز لەکاتی ئامادەبوونیان لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی هیچ جیاوازییەک و گرفتێك نابنەوە، هەرچەنە هاورەگەزبازی لە وڵاتی قەتەر بەپێی یاسا قەدەغەییەو سزاکەشی دەگاتە زیندانی هەتاهەتای تا لە سێدارەدان.”
فاتمە نعێمی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری پەیوەندییەکان لە لیژنەی باڵای گەیاندنی پاڵهوانێتی جامی جیهانیی 2022ی قەتەر ئاماژەی بەوەکرد، قەتەر میوانداری نزیکەی 600 رووداوی نێودەوڵەتی کردوە لەوکاتەوەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022ی پێدراوه و هیچ رووداوێكی جیاكاریش تۆمارنهكراوه، هەمو کەسێک دەتوانێت ئامادەبێت و چێژ لە یارییەکان وەربگرێت و پشتیوانی لە تیمەکهی بكات، بێگوێدانە باکگراوهند و ئایین یان رەگەزەکەی”
وابڕیارە لە تشرینی دووەم/ مانگی 11ی ئەمساڵ، یارییەکانی جامی جیهانی بە میوانداری وڵاتی قەتەر بەڕێوەبچێت، کێشەی هاورەگەزبازی یەکێک بوو لەو کێشانەی کە فیفا و ولاتی قەتەر دووچای بوونەوە، چونکە قەتەر وڵاتێکی ئیسلامی داخراوە بەرامبەر هاورەگەزبازی بوو بەپێی یاساش توندترین سزای هەبوو، بەڵام بە بڕیارێک هاورەگەزخوازی لەو وڵاتە ئاسایی کرایەوە بۆ جامی جیهانی 2022.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



