“کرێی خانوو لە هەندێک گەڕەکی هەولێر بۆ نزيکەی 600 هەزار بەرزبووەتەوە”

0
741

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی بەردەوامی ئەو ئاڵۆزی و خۆپیشاندانانەی كە لەشاری بەغدا و چەند شاروشارۆچكەیەكی دیكەی عێراق بەردەوامییان هەیە، ڕۆژانە ژمارەیەك لە خێزانی عەرەب ڕوو لەشارەكانی هەرێم بەتایبەت هەولێر دەكەن بۆ كڕینی خانووبەرەو دانیشتنیان لەو پارێزگایە، بەوتەی خاوەن نوسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی نرخی خانوو بەڕێژەی لە %15 بەرز بووەتەوە و خانوو بۆ كرێ‌ دەستناكەوێت.

خالید محەمەد، خاوەنی نوسینگەی ئەربیل بۆ كڕین و فرۆشتنی خانوو لە هەولێر بە SNN ی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە مانگێكە جوڵەیەكی باش لە كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانوو لە گەڕەكە جیاوازەكانی شار هەولێر دروستبووە، بەتایبەت لە بەكرێدانی خانوو، چونكە خواستێكی زۆر لەسەر خانووی كرێ‌ هەیە و ژمارەیەكی كەمیش خانوو هەن بە كرێ بدرێن، هەر ئەوەش وایكردووە نرخی كرێی خانوو لە هەولێر زۆر بەرز بووەتەوە بەجۆرێك ئەگەر خانوویەك پێشتر مانگێك كرێكەی 250 هەزار دیناربێت لە ئێستادا بەرز بووتەوە 325 هەزار دینار و لەهەندێك گەڕەكی هەوێر بەتایبەت هەولێری نوێ‌ نرخی كرێ‌ خانوو بۆ 400 دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی زیاتر خواستی كڕینی خانوو یان خانووی كرێیان دەوێت عەرەبەكانی پارێزگاكانی بەغدا و شوێنەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، چونكە لە ئێستادا كە لەبەغدا و چەند شارێكی دیكە ئاڵۆزی و خۆپیشاندان هەیە، بەشێك لەو عەرەبانە دێنە سنووری هەولێر و بۆماوەی ساڵێك یان شەش مانگ خانوو بەكرێدەگرن و زۆر گرفتیان نییە كرێكەی هەرچەندە بێت، هاوكات ژمارەیەكی زۆریشان هەر بەیكجاری خانوو دەكڕن و لەهەولێر نیشتەجێ‌ دەبن ئەوەش بەڕێژەی زیاد لە %15 نرخی خانوو شوقەی بەرزكردووەتەوە.

ئەو خاوەن وسینگەی كرین و فرۆشتنەی خانوو لە هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەر لەدوو مانگ نرخی شوقەیەك بە حەوت دەفتەر دۆلاربێت لە ئێستادا هەمان ئەو شوقەیە نرخەكەی بۆ نزیكەی هەشت دەفتەر دۆلار و بەرەو سەر زیادیكردووە، بەهەمان شێوەش نرخی خانوو زیادیكردووە بەڵام نرخی خانوو لەگەڕێكەوە بۆ گەڕكێكی دیكە جیاوازی هەیە بەڵام بەگشتی نرخەكان زیادیان كردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this