“هیچ هەوڵێك نییە بۆ ئەوەی پلەی فەرمانبەران بەرزبكرێتەوە، بەڵام مووچەكەیان زیاد نەكات”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، له ئێستادا هیچ هەوڵێك نییە بۆئەوەی پلەی فەرمانبەران بەرزبكرێتەوە، بەڵام مووچەكەیان زیاد نەكرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه 2ى ئاب، بە SNNی راگەیاند، “بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و هەروەها یەكلاكردنەوەی بابەتی پاشكەوتی مووچە و چارەنووسی ئەو پاشەكەوتانەی مووچە كە لای حكومەتە، هاوكات قهرزەكانی حكومەت لای هاووڵاتییان، لەهەمانكاتیشدا بابەتی نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە و دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە پشتبەستن بە یاداشتی 13 پەرلەمانتار سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیرین لەو بارەوەیەوە”.
وتیشى: “ئەوەی دەوترێن گوایە پلەی فەرمانبەران بەرز دەكرێتەوە، بەڵام مووچەكانییان زیاد ناكات بۆ ئەوەی لەسەر حكومەت نەكەوێت دوورە لە راستییەوە، چونكە پلەی فەرمانبەرانبەران بۆیە بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیشیدا ئەو شایستە داراییانەی كە مافی خۆیانە بۆیان خەرجبكرێت، جا ئەگەر مووچەی فەرمانبەران زیاد نەكات پلەبەرزكردنەوەشیان بۆچییە”؟!
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “هەر لەو راپۆرتەدا بابەتی مەقاسە (یهكسانكردن) و بڕی ئەو قەرزانەی فەرمانبەران لای حكومەته لەگەڵ قەرزی حكومەت لای هاووڵاتییان روونكراوەتەوە، دواجار راپۆرتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت و لەوێشەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت بۆ كارپێكردنی”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



