بە بەڵگە دەقی رێککەوتنی حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ دانانی 225 کامێرەی چاودێری بڵاودەکرێتەوە

کامێرەی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپیانیایەكی كەرتی تایبەت واژوو دەكات بۆ دانانی 225 كامێرای چاودێری خێرایی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداركانی گەرمیان و ڕاپەڕین،SNN دەقی ئەو ڕێككەوتنە بڵاو دەكاتەوە كە بڕی 53 ملیار و 590 ملیۆن دینار تێچووی پرۆژەكەیە و ئەمڕۆش ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەی دەربارەی ئەو بابەتە کرد.
بەگوێرەی ئەو نوسراوانەی كە تایبەت دەستی SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو لە بەرواری 7/4/2021 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كۆمپانیای ( ئێرلی فیوچەر بۆ ئەلكترۆنیات)ی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی دەستبەكاربێت لەدانانی 225 كامێرای چاودێری خێرایی جێگر ناسراو بە ( پۆینت تو پۆینت) لە پارێزگای سلێمانی تەواوی شەقامی 100 مەتری و 60 مەتری، پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان و هەمو رێگاكانی دەرەوە بەبڕی 53 ملیار و 590 ملیۆن دینار دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ماوەی پرۆژەكەش 500 رۆژی رۆژژمێرە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تێچووی كۆی پرۆژەكە لە ئەستۆی كۆمپانیای جێبەجێكار دەبێت و حكومەت كە لایەنی یەكەمە هیچ بڕە پارەیەك نادات، هاوكات هەردوولا بە رەزامەندی تەواویان رێكەوتن لەسەر پێدانی رێژەی 70%ی داهاتی راستەقینەی مانگانەی 225 كامێرا بەشێوەی كاش تا تەواوبونی تێچووی پرۆژەكە بۆ لایەنی دووەم و بەدرێژایی ئەو ماوەیەش 30% دەبێتە داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم.
لە بەشێكی دیكەی نوسراوی گرێبەستەكەدا ئەوەش هاتووە كە پاش ماوەی 15 ساڵ گرێبەستەكە سەرجەم كەلوپەلەكانی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ بیناكان دەبنە موڵكی حكومەت، هاوكات زەویەكی 300 مەتری لەناو هاتوچۆی سلێمانی بۆ سەرپەرشتیكردن و رێكخستنی پرۆژەكە تەرخاندەكرێت و دەكرێت بەبینا، لەدوای تەواوبونی ماوەكانی ئەم پرۆژەیەش سەرجەم كەلوپەلەكانی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ بیناكان دەبنە موڵكی حكومەت.

More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش



