
بافڵ جەلال تاڵەبانی و جینین پلاسخارت
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.
لە دیدارێکدا پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان، دۆخی چەقبەستووی سیاسی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی نیشتمانی تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختی لە چارەسەرکردنی دەستووریانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیر و ھەماھەنگە بۆسەرخستنی گفتوگۆی نیشتمانی بونیادنەرانە بە بەشداری ھەموولایەنە سیاسییەکان کە ببێتە ھۆی دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە.
لە بارەی دۆخی ھەرێم، پرسی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو، ئاماژەی بۆئەوە کرد یەکێتی بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نەبووە بەڵام دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمیانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەربێت چونکە پرسێکی وەھا گرنگ و چارەنووساز پێویستی بە سازان و رێککەوتنی ھەموولایەنەکانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش



