تهندروستى سلێمانى: نهخۆشخانهى نەشتەرگەری فێرکاری نهفرۆشراوه

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN
بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستيی سلێمانی رهتیدهكاتهوه نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری فرۆشرابێت و رایدهگهیهنن، “هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەکە دەکەن رەتدەکەینەوە”.
ئهمڕۆ چوارشهممه 24ى ئاب، بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستيی سلێمانی روونكردنهوهیهكى لهبارهى بڵاوبوونهوهى دهنگۆى “فرۆشتنى نەشتەرگەری فێرکاری” بڵاوكردهوه و رایگهیاند، “هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەکە دەکهن رەتدەکەینەوە. لەکاتێکدا ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکرێتەوە كه کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی25 بۆ 30 نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دەدرێت”.
دهقى روونكردنهوهكه
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەی فێرکاری لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەکە دەکرێت ڕەتدەکەینەوە
وەلەکاتێکدا ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکرێتەوە کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی 25 بۆ 30 نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ خزمەتگوزارییەک لە نەخۆشخانەکە رانەگیراوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



