ئۆکرانیا دۆزینەوەی گۆرێکی بەکۆمەڵی لە شاری ئیزیوم راگەیاند

SNN
بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە شاری ئیزیوم کە لە رۆژانی رابردوودا ئازادکراوەتەوە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە تەرمی زیاتر لە 400 کەسی تێدایە.
دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە شاری ئیزیومی سەر بە خارکیف سەربازانی ئۆکرانیا گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لەو شارەدا دۆزیەوە کە تەرمی 440 کەسی تێدایە.
بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئوکرانیا، قوربانیانی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکە لە ئەنجامی تۆپباران و بوردومانی هێزەکانی رووسیا کوژراون.
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کە دوای ئازادکردنەوەی ئیزیوم سەردانی شارەکەی کردبوو، رایگەیاند، دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە بەڵگەیە لەسەر تاوانەکانی سوپای رووسیا و ئەو گۆڕانە هاوشێوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچەی بووچای سەر بە کیێڤن کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی مۆسکۆ دۆزرانەوە.
تائێستا رووسیا هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە هەواڵی دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە نیشان نەداوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



