نرخی ئایفۆنی 14 لە 1300 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ 1800 دۆلار

ئایفۆن 14
SNN/ محەمەد سەلامی
رەنج محەمەد، وتەبێژ لە کۆمۆپانیای ئەسێ لە شاری سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی SNNی راگەیاند: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئایفۆنی 14 دەگاتە سلێمانی و لە ئیڤێنتێکدا بۆ هاووڵاتیان تایبەتمەندییەکانی نمایش دەکرێت.
رەنج ئەوەشی بە SNN راگەیاند: نرخی ئایفۆنی 14 لە 1300 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ 1800 دۆلار، ئەویش بەپێی جۆر و تایبەتمەنییەکان و بڕی گێگابایتی نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تا کاتی ئێستاش زیار لە 800 کەس ناویان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی کە ئایفۆنی نوێ گەیشتە شاری سلێمانی وەک یەکەم کەس بەدەستیان بگات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



