
قاڵبى زێڕ و لیره | فۆتۆ: iStockPhoto
SNN
له شارى مه‌دینه له سعودیه بۆ یه‌كه‌مجار كانێكى گه‌وره‌ى زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆى قه‌باره‌ى زێڕه‌كه‌ى ناویه‌وه ئابوورى سعودیه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و سه‌رچاوه كانزاییهكانى سعودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “كانێكى گه‌وره‌ى زێڕ له شارى مه‌دینه دۆزراوه‌ته‌وه كه به قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره هه‌ردوو كانزاى مس و زێڕى تێدایه”.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى كانه زێڕه‌كه و زیادكردنى وه‌به‌رهێنانى زێڕ به به‌رده‌وامى چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵى 2030 پیسهسازى زێڕ ببێته سێیه‌م كۆڵه‌كه‌ى پیشه‌سازیی نیشتمانى سعودیه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌مه‌چه‌شنتر كردنى ئابوورى سعودیه په‌ره‌پێدانى داهاتى نانه‌وتى”.
به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى سعودیه، ئه‌و وڵاته خاوه‌نى 5 هه‌زار و 300 كانى كانزایه كه به‌هاكه‌یان به 5 ترلیۆن ریاڵ مه‌زنده ده‌كرێت و سه‌ره‌كیترینیان زێڕه”.
دۆزینه‌وه‌ى كانه زێڕه‌كه‌ى شارى مه‌دینه له‌كاتێكدایه كه له مانگى ئایارى ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و سه‌رچاوه كانزاییهكانى سعودیه رایگه‌یاند، “له پلانیاندا هه‌یه به‌به‌هاى 32 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى كانزادا بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى نۆ پرۆژه‌وه به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى بازاڕى ناوخۆى وڵات”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



