ره‌نگه فه‌ڕه‌نسا ناچاربێت هه‌نارده‌ى كاره‌با بۆ ئیتالیا رابگرێت

وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با | فۆتۆ: Emerging-Europe
SNN
چاوه‌ڕوانده‌كرێت حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا هه‌نارده‌ى كاره‌باى خۆى بۆ ئیتاڵیا رابگرێت و له ئێستاشدا تواناى وێستگه ئهتۆمییهكانى فه‌ڕه‌نسا بۆ نزمترین ئاستى به‌رهه‌مهێنان دابه‌زیووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ ئه‌وروپا هاوینێكى وشكى و گه‌رمى به‌ڕێكرد، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، “ئه‌مساڵ ئه‌وروپا زستانێكى سه‌ختى رووبه‌ڕووده‌بێته‌وه و له ئێستاشه‌وه 25 سانتیم بەفر لە چیای ئەڵپ باریووه”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زستانه سه‌خته‌ى كه چاوه‌ڕێى ئه‌وروپا ده‌كات، له ئێستادا كێشه‌ى وزه له‌و كیشوه‌ره هه‌یه و له نوێترین به‌دواداچوونیدا ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ئه‌گه‌رى هه‌یه فه‌ڕه‌نسا بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌نارده‌ى كاره‌باى خۆى بۆ ئیتاڵیا رابگرێت به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانى وزه‌یه‌ى كه رووى له‌و وڵاته كردووه”.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنانى وێستگه ئهتۆمییهكانى فه‌ڕه‌نسا بۆ نزمترین ئاستى به‌رهه‌مهێنان له‌مێژوودا دابه‌زیووه”.
له‌باره‌ى پلانى ئیتاڵیا پێگه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئیتاڵیا له ئێستادا كار له‌سه‌ر پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى كاره‌با ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به فه‌رمى و به‌شێوه‌ى نووسراو له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه”.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه كاره‌با هاورده ده‌كات و به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمپانیاى نیشتمانى وزه‌ى ئیتاڵیا، “ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ى 13% كاره‌با هاورده ده‌كات و له‌و رێژه‌یه‌ش 5% له فه‌ڕه‌نساوه هاورده ده‌كات”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



