ئەوانەی بە قاچاخ دەڕۆن بۆ ئەوروپا ئاگاداری ئەم زانیارییەبن

کۆچ
SNN
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی رێنماییەک بە کۆچبەران دەدات بۆ وەرزی داهاتووی باران و سەرما لە ناوچەکانی ئەوروپا و دەڵێت: “ئەم مانگە ئەوەی ڕوونە ڕێگای بیلاڕوسیا بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپی وە دەریای ناوەڕاست و ئیجە و تادەگاتە فەرەنساو بەریتانیا کەشو هەوا ناسەقامگیرە باو باران و سەرما لەئارادایە ناو بەناو.
دەشڵێت” لە هەریەک لە دەریای ڕەش و ئیجە و ناوەڕاست ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی ناو دەریایی هەیە هەروەها سنووری فەرەنسا و بەریتانیاش دۆخی کەش و هەوا ناسەقامگیر دەبێتو باو باران لە ئارادایە، وەک هەفتەکانی پێشتر وتم کە ئەم مانگە لەبار نیە کەشوهەوا بەداخەوە کە یەختێک نقوقم بوو لە دەریای ئیجە زیانی مرۆیی لێکەوتەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا”.
وتیشی” هاتنی شێیەکی باشی زەریای ئەتڵەسی و دابەزینی بارستەهەوایە ساردەکانی جەمسەری باکوور هۆکارێکە بۆ بوونی ئەم کەشە ناسەقامگیرە”
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



