پیاوێكی سعودی “53 جار هاوسەرگیریم كردووە، سەقامگیری تەنیا لە ژنی یەکەمدایە”

SNN
ئەبوعەبدوڵا كە هاووڵاتییەكی سعوودیایە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی (MBC) رایگەیاند: “53 جار لە ژیانیدا هاوسەرگیرم كردووە، من بۆ چێژی كەسیی خۆی ئەم كارەم نەكردووە، بەڵكوو، بەدوای سەقامگیری و بەختەوەری و ئاسوودەیی دەروونمدا دەگەڕێم، ئێستاش تەمەنم 53 ساڵە و تەنیا یەك هاوسەری هەیە و بە نیازیش نیم جارێكی دیكە فرەژنی بكەم”.
دەشڵێت: “لە سەرەتادا لە تەمەنی 20 ساڵی یەكەمین ژنی هێناوە، مورتاح بووم و منداڵم هەبوو، بەڵام پاش سێ ساڵ ژنێكی دیكەی هێناوە و ئیتر بەهۆی كێشەی نێوان هەردوو ژنەكەی، دوو ژنی دیكەی هێناوە و پاشان ئەوانی تەڵاق داوە و دەیان ژنی دیكەی بە دوای یەكدا هێناوە، هەوڵمدا دادپەروەری لە نێوان ژنەكانم بەدی بهێنم، ئەوكاتەی ژنی یەكەمم هێناوە، ژنەكەی شەش ساڵ لە خۆی گەورەتر بووە، دانیشبەوەدا دەنێم كە سەقامگریی مرۆڤ لە هاوسەرگیریكردنە لەگەڵ كەسێكی گەورە نەك بچووك، ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە كەمترین ماوەی هاوسەرگیری، لەگەڵ یەكێك لە ژنەكانی بووە كە تەنیا یەك شەو لەگەڵیدا بووە و دواتر جیابۆتەوە.”
ئەبوعەبدوڵا باسیشی لەوە كردووە كە زۆربەی هەرەزۆری هاوسەرگیرییەكانی لەگەڵ ژنانی سعوودیە كردووە، تەنیا ئەو كاتانە ژنی بیانی هێناوە كە بۆ ماوەی سێ یان چوار مانگ چۆتە دەرەوەی وڵاتەكەی.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



