
ژینا
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له‌باره‌ى مه‌رگى ژینا ئه‌مینى به “فرمێسكى تیمساحى” ناوده‌بات و ده‌شڵێت: “پاراستنى مافى مرۆڤ بۆ ئێران میراته”.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى ئه‌یلول، وته‌بێژى ئەنجوومەنی ئاسایسی نیشتمانی کۆشکی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “گیان لەدەستدانی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە ئەنجامی برینداربوونی لە کاتی دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە بە پاساوی حیجاب، سوکایەتییەکی ترسناکە بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ”، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حسێن ئه‌میرعه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى كۆشكى سپى دایه‌وه و رایگه‌یاند، “ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه له مه‌رگى تراژیدى ژینا و وه‌ك سه‌رۆككۆماریش ئاماژه‌ى پێكردووه ژینا كچى ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ى روویداوه به‌سه‌ر كچه‌كه‌ى ئێمه هاتووه”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ره‌خنه‌ى تووندى له ئه‌مریكا گرت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین واز له رشتنى فرمێسكى تیمساحى بهێنێت بۆ مه‌رگى ژینا ئه‌گه‌ر ئه‌وان زۆر به‌خه‌مى میلله‌تى ئێرانه‌وه باسزا ئابوورییه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌ڵگرن”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، “مافى مرۆڤ میراتى ئێرانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى به‌كارى ناهێنێت”.
پێشتریش جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی کۆشکی سپی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو کچە کوردە رایگەیاندبوو، دەبێت بەرپرسانی ئێرانی ناچار بکرێن لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤەوە وەڵامدەر بن.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
18 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
19 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
18 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
19 hours لهمهوپێش



