“قه‌یرانه‌كانى جیهان له زیادبووندان و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه”

ئەنتۆنيۆ گۆت
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى ئه‌یلول، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، قه‌یرانه‌كانى جیهان له زیادبووندان و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه، وتیشى: “جیهان له تهنگژیهكى گه‌وره‌دایه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى قه‌یرانى خۆراكى كرد و وتى: “جیهان له قه‌یرانى خۆراكدایه و نرخى خۆراك رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه، هه‌ر بۆیه جیهان له ته‌نگژه‌ى گه‌وره‌دایه”.
وتیشى: “قه‌یرانه‌كانى جیهان له زیادبووندان و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز باسى هاریكارى نێوان وڵاتانى كرد و روونیكرده‌وه، “هیچ وڵاتێك به‌ته‌نیا ناتوانێت قهیرانهكات تێپه‌ڕێنێت و چاره‌سه‌ریان بكات بۆیه پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین”.
به وته‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، “شه‌ڕى ژینگه شه‌ڕى هه‌موو ده‌وڵه‌تانه و پێویسته كارى له‌پێشینه‌ى هه‌موو وڵاتان بێت تاوه‌كو رێگرى له گۆڕ‌انى زیاترى كه‌شوهه‌وا بگیرێت”.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى له‌وه‌شكرد، “پلانیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى جیهان و ته‌نیا پێویستیان به به‌ده‌مه‌وه هاتنى وڵاتانه”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



