SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی لەچەند ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگای هەولێریش فێستڤاڵی هەنار بەڕێوەچووە، بەلام ئەمساڵ لەلایەن قائیمقامی ناوەندی هەولێرەوە رێگە بە جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە نادرێت فێستیڤاڵی هەنار لەو پارێزگایە ئەنجام بدات، جوتیارە نمونەییەكەش دەڵێت” با ڕێگەمان پێنەدەن ئێمەش ناچین و سبەینێ لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵەكەمان ئەنجامدەدەین”.
ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند:”هەرچەندە پلانمان دانابوو كە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی هەنار ئەنجام بدەین، بەڵام لەلایەن قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەولێرەوە ڕێگەمان پێنادرێت ئەنجامی بدەین ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە لە فێستیڤاڵەكەی ساڵی ڕابردوو هەناری خراپمان بردووە بۆ فێستیڤاڵەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەوەی دەوترێت لەسەر ئێمە ڕاست نییە، چونكە هاووڵاتییان و بەشداربووانی فێستیڤاڵەكەی ساڵانی ڕابردوو دەزانن چ بەرهەمێكمان بردووەتە ڤیستیڤاڵەكە و بۆ ئەمساڵیش پێمان خۆش بوو خزمەتێكی هاووڵاتییانی شاری هەولێربكەین، بەڵام كە ڕێگریمان لێبكرێت و نەهێڵن فێستیڤاڵەكە سازبكەین زۆرئاساییە ئێمەش ناڕۆین”.
جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد:”ئامادەكاری تەواومانكردووە سبەی لە شاری سلێمانی لە (میلی مۆڵ) هەمان ئەو هەنارەی ئامادەمان كردبوو بۆ فێستیڤاڵی هەناری هەولێر دەیبەینە سلێمانی و لەوێ بەرهەمەكانمان دەخەینە ڕوو”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



