کەریم عەلی: لەبەر زۆری نرخەکەی هاووڵاتییانی سلێمانی وەرگرتنی نەوتیان رەتکردەوە

دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هیچ گرفتێكی ئیداری و كارگێڕی لە سلێمانی بوونی هەبێت لە بارەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و دەڵێت:” تاكە گرفتێک کە بوونی هەیە بەرزی ئەو نرخەیە كە بۆ دابەشكدنی نەوت دیاریكراوە و هاووڵاتیانیش ئامادەنین بەو نرخە نەوت وەربگرن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو نرخەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دیارییانكردووە بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا، پێی ناوترێت دابەشكردنی نەوت، بەڵكو ئەوە فرۆشتنی نەوتە، چونكە نرخەكەی هێندە بەرزە لەتوانای زۆرێك لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نییە بەو نرخە بتوانن وەریبگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە لەسنوری پارێزگای سلێمانی هیچ گرفتێكی ئیداری و كارگێڕی نییە بۆ دابەشكردنی نەوت، بەڵكو تەنها گرفتێك بوونی هەبێت بەرزی ئەو نرخەیە كە بۆ دابەشكردنی نەوت دیاریكراوە، بۆیە هەر لەسەرەتای دەستكردن بە پرۆسەكەوە هاووڵاتیانی ئەم سنورە ڕەتیانكردەوە بەو نرخە نەوت وەربگرن.
سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە و داوامانكردووە كە بۆ ئەمساڵ بەرمیلێك نەوت بێبەرامبەر بدرێت بە هاووڵاتیان و بەرمیلێك نەوتیش بە نرخی كەمتر لە 50 هەزار دینار دابەشبكرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نوسراوەكە و داواكارییەكەمان نەدراوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، 1ی تشرینی دووەم، فەلاح سەید مەولود، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەبارەت بە دابەشنەکردنی نەوت لە سلێمانی ڕایگەیاند:”نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر نەوت لە عەمبارەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردن ئامادەیە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی یەکە کارگێڕییەکان نەوت دابەشنەکراوە”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



