
SNN
ئەو دادوەرەى فەرمانى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێی دەرکردووە هۆکارى دەرکردنى فەرمانەکە و وردەکاریی دۆسیەکەى ئاشکراکرد.
حاکم هیمداد مەجید علی کە دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگایی کۆیە یە فرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە:
“ئەوە دوو-سێ جارە تەبلیغ بۆ شاسوار دەردەکەین کە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بەڵام تەبلیغی ناکەن، لەبەرئەوەی جارێک دەڵێن لە ماڵ نیيە، جارێکیش دەڵێن شاسوار لە دەرەوەی وڵاتە. کەچی دواتر شاسوار شەو لە تەلەفزیۆن دەردەکەوێت قسە دەکات و زانیارییەکەیان درۆیە، جارێکیش دەڵێن شوێنی دانیشتنی دیار نیيە”.
دادوەر هیمداد مەجید ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە هۆکاری فرمانی دەستگیرکردنەکە لەسەر شەقامی دووسایدەکەی کۆيەيە و وتی “حکومەت پارەی بۆ تەرخان کردووە و بڕیاری چاککردنی داوە و بەڵێندەر دەسبەکاربووە، کەچی شاسوار عەبدولواحید خێرا هاتووە دەڵێت “من ئەو ئیشە دەکەم”، باشە کە بۆ کۆمپانیایەکی تر دەرچوبێت تۆ بۆ دێییتە سەری با بچێتە سەر پڕۆژەیەک کە تەواو نەکراوە و فەرامۆشکراوە و پارەی بۆ تەرخان نەکراوە؛ با ئەو پڕۆژەیە تەواو بکات.
دەشڵێت “لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی کۆیە و قایمقامی کۆیە قسەم کردووە، دەڵێن هەر پڕۆژەیەک لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی کۆیە شاسوار ئامادەیە تەواوی بکات با بێت ئێمە پێشوازی لێدەکەین با بێت تەواوی بکات. بەڵام ئەو دەچێت پڕۆژەیەک کە پارەی بۆ دەرچووە و دراوە بە مقاول بەس بۆ لایڤ دەچێتە سەری، هەتا سبەی ئەگەر مقاولەکە کاری تێداکرد بڵێت، نا ئەوە لە ترسی شاسوار دەستییان بەو ئیشە کرد.
وتيشی “شاسوار فێری ئیستغلال بووە و ئیستغلال دەکات، لەبەرئەوە، ئیتر چەند جار تەبلیغ (ڕاگەیەنراومان) بۆ نارد ئامادەنەبوو خۆی بدات بەدەستەوە لەبەرئەوە فرمانی دەستگیرکردنمان بۆ دەرکرد، ئەوە دۆسێکەیەتی”.
فەرمانی دەستگيرکردنەکە:
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش




