مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى له‌باره‌ى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌م، كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكى ئه‌و حزبه‌ش په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى پارتى به به‌شدارى هه‌زار و 400 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌رچه‌ند به‌پێى په‌یڕه‌و پێویسته ته‌نیا 700 ئه‌ندام له كۆنگره‌دا به‌شدارى بده‌ن. شوێنى كۆنگره‌كه یه‌كێك له هۆڵه‌كانى زانكۆى دهۆكه و بڕیاره پرۆسه‌كه سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت، تێیدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مسعود بارزانی، سه‌رۆكى ئه‌و حزبه بەبۆنەی دەستپێکردنی 14 کۆنگرەی پارته‌كه‌ى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد. بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت”.
كۆنگره‌ى 14ى پارتى یه‌كێكه له‌و كۆنگرانه‌ى زۆرترین ره‌خنه‌ى رووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه، چونكه دواى 12 ساڵ له نه‌به‌ستنى كۆنگره زۆرێك له كادیره‌كانى ئه‌و حزبه پرۆسهكهى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان به، “پڕ خه‌وش و خاڵ” ستایش ده‌كه‌ن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



