ئاشكرابوو كه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناو شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
له‌دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌شكردنى نه‌وت له سه‌نته‌رى شاره‌كانیش ده‌ستپێده‌كات، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش داواى دابه‌زاندنى نرخى نه‌وتى كردووه له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى تشرینى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “ئەوەی ئێستا گرفتی بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دروستكردووە بەرزی ئەو نرخەیە كە بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە كە بریتیە لە بڕی 103 هەزار و 500 دینار، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا بە نرخی 30 هەزار دینار دابەشدەكات، بۆیە هاووڵاتییانی هەرێم رەتیانكردووەتەوە بەو نرخە نەوت وەربگرن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هیچ گرفتێكى كارگێڕى و ئیدارى هه‌یه له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له سلێمانى؟ كه‌ریم عه‌لى ئاماژەی بەوەشكرد، “هیچ گرفتێكی ئیداری و كارگێڕی نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی. هاوكات ئێمەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لە نووسراوێكدا داوای دابەزاندنی نرخی نەوتەكەمان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە، بەڵام هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە”.
به‌پێى زانیارییەكانی SNN، “بڕی هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی كۆگاكانی سووتەمەنی سلێمانی كراوە، بەڵام بەهۆكاری ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتییان ئامادەنین بە نرخە گرانە وەریبگرن دەستبە دابەشكردنی ناكرێت، بۆیە دوای چارەسەركردنی ئەو گرفتە و دابەشكردنی نەوت لەناوچە شاخاوییەكان لە سەنتەری شارەكانیش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



